Tumgik
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
بەرز و پیرۆز بێت یادی ١٤٣٩ ساڵەی کۆچ کردنی ئازیزمان باشترین صەلات و سەلامی خوای لەسەر بێت، ئەم کۆچ کردنە بوە هۆی دووبارە ژیانەوەی ئیسلام، لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی پڕ سەربەرزی، خودای گەورە ئیسلام و موسڵمانان سەربەرز بکات لەژێر سایەی ڕەحمی خۆی، بمانکاتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە ئیسلامی تێدا بەرز بێت. امین
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
هەر چۆن ویستیان بیریان لە سیحر و چۆنیەتی کردەوە، کاتێک خودای گەورە ئەم قورئانەی بۆ ڕەوانە کردن گووتیان: ئەمە سیحر و جادوویەکی ئاشکرایە ئەم بڕیارەیان لە ناوەڕۆکی گومانەوە وەرگرتبوو و کردیان بە ڕاستییەکی چەسپاو لای خۆیان (أَفَسِحْرٌ هَٰذَا أَمْ أَنْتُمْ لَا تُبْصِرُونَ) [Surat At-Tur 15]  وە باشە ئەوەی گوێبیستی بوون شیعر و هۆنراوەیە یان ئێوە توانای بیستنتان نیە  (کەڕن)؟  بەڵکو لەوەدا وەک سیحر وایە مرۆڤە زاڵ دەبێت بەسەر نەریت و خوە خەراپەکانیدا و دەری دەنێت، بەدڵدا تێدەپەڕێت تاوەکو لەگەڵ ورەو ویستەکانیدا ئاشتی بکاتەوە، هەر بەوێنەی ئاو چۆن بەنێو درەختدا گەشت دەکات و بڵاوەدەکات ئاوێتەی خەیاڵ بیرکردنەوەکان دەبێت، لەگەڵ رۆحدا یەکدەگرێت و بەهۆیەوە یارمەتی ئاسمانی پێ دەگەیەنێ، بەڕاستی لە دڵرفێنی و سەرسامی دەڵێی سیحرە، باس لە بینین و ڕامان لەشتێک دەکا تا ئێستا هیچ ووشەیەک  نەیتوانیوە و بڕی نەکردوە بۆی، بەرهەم و بەروبومێک تا ئێستا هیچ پێنووسێک نەیتوانیوە بگات بە گەڵاکانی، نورێکە وەک ئاو ڕوون و بێ گەردە و دەڵێی تەم و مژەکانی سوتاندوە نەهێڵاوە، ئاوێکی درەوشاوە کە تیشکەکانی دەبرسکێنێتەوە  وەک ئەوەی لە ئەستێرەکانەوە تکابێتە ناوی، بەڵێ دەڵێی هۆنراوە و شیعرە، لە پەڕاوی داڕشتنەکانیدا کە ڕەنگ دەداتە سەر ماناکانی لە داڕشتنەکانیدا، هەر مانایەکی لە ماناداریدا بێ گومان وێنەی دەریایە، هەموو ووشەیەکی وەک گەوهەری بەر مانگەشەو درەوشاوەیە، بەڵێ ئاوا دەڵێی شیعرە، بەڵام ئەمە چەند ئایەتێکە لەجوانکاری و زمانپاراویدا هەر خۆی کە کامڵەو هاوشانی دەکاتەوە، ڕاستییەکی وون بووە تەنیا هەر خۆی بە بیر و ئەندێشەکانی زانیوە، ئاوێنەیەکی دەستی خودایە هەموو رۆحێکی نموونەی دەتوانێت سەیری خۆی بکات لەناویدا خۆی ببینێتەوە. کتێبی/ ئیعجازی قورئان و ڕەوانبێژی پێغەمبەر نووسینی/ موستەفا سادق رافعی لاپەرە/36:38
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
"ومن يؤمن بالله يهد قلبه والله بكل شيء عليم" عەلی کوڕی طەڵحە لە ابن عەباسەوە:( ومن يؤمن بالله يهد قلبه: واتە دڵێ هیدایەت دەدات بۆ یەقین، دەزانێت ئەوەی کە تووشی بوە بۆ ئەوە نیە کە هەڵەی پێ بکات، ئەگەر هەڵەش بکات بۆ ئەوەیە کە تووشی شتی دیکەی نە کات، وە سەعیدی کوڕی جوبەیر موقاتل ی کوڕی حەیان دەڵێن:- ومن يؤمن بالله يهد قلبه واتە: دەگەڕێتەوە و دەڵێت (انا لله وانا الیە راجعون). وە لە فەرموودەی متفق علیه پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت ( عجبا للمؤمن لا يقضي الله له قضاء إلا كان خيرا له إن أصابته ضراء صبر فكان خيرا له وإن أصابته سراء شكر فكان خيرا له وليس ذلك لأحد إلا للمؤمن) واتە: سەیر و سەمەرە بۆ مرۆڤی موسڵمان الله تعالی هیچ شتێک بەسەری دانایەت ئیلا خێری بۆ ئەو تێدایە، ئەگەر شتێکی ناخۆشی بەسەردابێت ئارام دەگرێت، ئەوا بە پاداشتی خێر بۆی دەنووسرێ، وە ئەگەر شتێکی خۆشی بەسەر دابێت ئەوا شوکرانەبژێری دەکات و ئەوەش بە پاداشتی چاکە بۆی دەنووسرێ، ئەمەش بۆ کەس نیە تەنیا بۆ ئیماندار نەبێت) تەفسیری ابن کەثیر رحمە الله
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
بعد تحياتي للشيخ مروان الكردي حفظه الله، لقد تم وصول هديتك بيدي، والحمد لله الذي جعل لنا علماء دين مبصرة و محجة بيضاء لهذه الأمة حتى لا تزل قدمهم للفتنة و الشهوات، أدعوا الله لشيخنا العفوا والعافيه و علما نافعا.
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
(وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ * يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ * إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ) [Surat Ash-Shu'ara 87 -89]
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Link
Check out Mawlan Rasheed (@mawlan_hd):
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
جیهانی کردووە سەرخۆش و مەدهۆش لەبی وەک بادە، خەتی سەبزی وەک بەنگ. مەگەر خوێنم سیجافی بێ بەری دەم کەوا ئەو دامەنەم کەوتۆتە بەر چەنگ. دڵی سەنگە، دەبارێ گوڵ بەسەریا ئەوی گوڵ بوو، زەمانە دایە بەر سەنگ #مەحوی_گیان لا 241
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
واتە: ئەوانەی باوەڕیان هێناوە لەناخی دڵیانەوە بە خودای گەورە و مەلائیکەت، و بە کتێبە ئاسمانیەکان وە بە پێغەمبەران و بەڕۆژی دوایی، وە ئەو ئیمانەیان سەلماند بە بە کاروکردەوەی چاک، وە کردەوەی ناو ناخ و دڵیان وەکو خۆشەویستی خودا و ترسان لێی و ڕازی کردنی، وە کاروکردەوە بە ئەندامەکانی لاشە وەک نوێژ و هاوشێوەکانی، { طُوبَى لَهُمْ وَحُسْنُ مَآبٍ } واتە گەڕانەوەیەکی باش سەلامەت و باروگوزەرانێکی خۆش بۆ ئەوانە، وە ئەوانەیان دەست دەکەوێت بە بەدەست هێنانی رەزامەندی پەروەردگاریان و شكۆداری لە دونیا و دواڕۆژ، وە حەسانەوە و ئاسوودەبوونی سەرتاسەری بۆ ئەوانە، وە سەرەڕای ئەوانە داری (طوبى) كەدارێکە لە بەهەشتەدا هەیە، کە سوارچاک بەهەموو توانای لە ژێرەوە دەڕوا بۆ ماوەی سەد ساڵ نایبڕێ، هەروەک چۆن لە فەرموودەی ڕاستدا هاتوون. تەفسیری سەعدی
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن.
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
Ramadan_karim
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
@mawlan_rasheed @mawlan_hd
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
ئەوی دڵدار و دولبه‌رمه‌ ئاوا دەڕوا له‌به‌رچاوم. به ‌دوویا بۆچی دڵ نه‌توێته‌وه‌ نه‌ڕوا له‌به‌رچاوم. خەریکی حیفزی ((حِزبُ البٙحر))ه‌ یار، ئه‌ڵبه‌ت بە فکرێکه‌. خودا حیفزی بکا، باقڵ قه‌ده‌م دێنێته‌ سه‌رچاوم. بریقه‌ی به‌رقی جیلوه‌ی کێ جه‌لابه‌خشی بیناییمه‌. کە قورسی ئافتاب و و مه‌هـ وه‌کوو ته‌م دێته‌ بەرچاوم. له‌کن پشکووتنی غونچه‌ی ده‌می، وەک گوڵ، سه‌راسه‌ر گوێم. گوڵی ڕووخساری ده‌رخا، نێرگس ئاسا سه‌ربه‌سه‌ر چاوم. #مه‌حوی لا‌ 265
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
0 notes
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
شوکر تۆ لەفکرم ناچی ، ئەگەرچی من لەفکرت چووم لەمن غایب نەبی تــــۆ ، بەسمە ، با من بم لە تۆ غایب مەحوی
1 note · View note
mawlan-rasheed-blog · 7 years
Photo
Tumblr media
Happy world #veterinary day
0 notes