Tumgik
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
دەزانیت سەرسەختترین و بێباکترین دوژمنت چییە؟ خۆ دەرخستن و خۆ وا نیشاندانە کە ھەموو شت دەزانیت و سەر لە ھەموو شت دەردەکەیت خۆ دەرخستن وەک سوود ناگەیەنێت، بگرە زۆربەی کات زەرەرێکی باشیش دەدات. بەھۆی خۆ دەرخستنەوەیە زۆر کەس دووچاری قسە و توانج و ھەندێکجار جنێو و قسەی ناشرینیش دەبنەوە؛ ھەر شتێک زانیت سوودێک بە خەڵک دەگەیەنێت لەگەڵ خەڵک بەشی بکە و ھەر شتێکیش سوود بە خۆت دەگەیەنێت لەگەڵ خودا بەشی بکە. مەرج نیە ھەموو خۆ دەرخستنێک بە باشە بەسەرتدا بشکێتەوە و ھەندێکجار ئەوە دەبێتە ھۆکاری دروستبوونی کێشە مەبە دروستکەری کێشە لە ھیچ شوێنێکدا و گەر قسەیەکی خێر و ڕەفتارێکی ڕاستت شک نەبرد بێدەنگی ھەڵبژێرە، چونکە دەکرێت ئەو قسەیەی کە دەیکەیت وەک بەنزین وابێت بیکەیت بە ئاگرەکەدا و کڵەپەی زیاتر بێت نەک وەک ئاو ئاگرەکە خامۆش بکات کەسمان لە ھەموو شت نازانین و کەسمان زانیاریمان لەسەر ھەموو شت نیە، بەڵام کەممان دەڵێین ببورە زانیاریم نیە و لەو بابەتە نازانم و باشتر وایە لە کەسێکی خاوەن بوار و ئەزموون بپرسیت. دەمانەوێت لە ھەموو شت قسەمان ھەبێت و قسە بکەین و چارە بۆ ھەموو کێشە و دۆخێک بدۆزینەوە پێش ئەوەی چارە لە یەکێک وەربگریت، بڕوانە ژیانی. بزانە کە ئەو چارەسەرانەی بە تۆی داوە توانیویەتی چارەی کێشەکانی ژیانی خۆی پێبکات و خۆی لەو کێشانەوە دوورن یان نا؟ ناکرێت کەسێک چارەیەک بۆ من بدۆزێتەوە بەڵام خۆی لەوەتەی ھەیە بە دەستیەوە دەناڵێنێت، ئەی بۆ چارەی ژیانی خۆی پێناکات؟ مەرج نیە لە ھەموو شوێنێک و کاتێک تۆ پیاو/خانم باش بیت؟ ھەندێک جار پیاو/خانم خراپ دەردەچیت و دەبیت بە بەشێک لە کێشەکە بەبێ ئەوەی بتەوێت و بزانیت خۆ دەرخستن ڕووبەڕووی چیم دەکاتەوە؟ مرۆڤی خراپ، دۆخی نەخوازراو، کێشەی زیاتر، سەرئێشە، پیاو/خانم خراپ بوون، قسە و باسی دەمی خەڵک، تانە و توانج، بە لوت بەرز و ھەموو زان و خۆ ھەڵقورتێنەر دەناسرێیت، کێشەکانی خۆت زەقتر دەکەیتەوە، لەدەستدانی متمانە، و خۆشەویست نەبوون ئەی چۆن خۆم بپارێزم؟ تەنھا بەشی ئەوەی پرسیارت لێکراوە وەڵام بدەرەوە، لەسەر ھیچ شتێک زۆر مەڕۆ و ئابووری بە لە قسە و وشەدا، خۆت ھەڵمەقورتێنە لە ھەموو باسێک و زۆربەی کات گوێگرێکی باش بە نەک قسەکەرێکی زۆر، لەکێشەدا بەژدار مەبە و بەشێک بە لە چارەسەر، نێوەندگیری بکە، ئەو شتانەی کە بۆ خەڵک گرنگ نیە باسی مەکە، خۆت مەکە بە بنێشتە خۆشەی دەمی خەڵک، و لوت بەرز و فەخر مەکە ڕێگای خۆ دەرخستن لەم جیھانی عەولەمەیەدا زۆر زۆرن بە تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ نە بەشێک بە لەوان و نە بەشێک بە لە بڵاوکردنەوەی و نە بەشێک بە لە سەیرکەرانی (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/CqYkYMzsloA/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
چی ھەڵسوکەوتێکی تر لە نەرم و نیان بوون جوانترە؟ چی ڕەفتارێکی تر بەقەد نەرم و نیانی ھاوکارتە لە خۆشەویست بوونت لەناو خەڵک و ڕێز گرتنت؟ چی ھاوکارێکی تر بەقەد نەرم و نیانی ھاوکارە لە پێشکەوتنت و حەز پێکردنت لە ھەموو شوێنێک؟ دەزانیت کە نەرم و نیانیت لە زۆر نەخۆشی و قەلەقی و دڵە ڕاوکێ و ڕاڕایی و زۆر بیرکردنەوە دەتپارێزێت. بڕوانە ئەوانەی نەرم و نیانن، زۆرتر خەڵک گوێیان لێدەگرن و کەمتر توشی کێشە دەبن و دڵخۆشترن لە کەسانێک کە ھەمیشە زوو ھەڵدەچن و بە بچووکترین شت توڕە دەبن خۆ دەزانیت توڕەبوون نور و ڕووناکی ئیمانت دەکوژێنێتەوە؟ خۆ دەزانی بە لەدەستدانی نەرم و نیانی بۆ زۆر کێشەی گەورە پەلکێش دەکرێیت کە ھەندێکیان پەشیمانی ھیچ سوودێکی نیە و کاتێک بە خۆت دەزانیت کار لە کار ترازاوە فێربوونت ھاوکارێکی باشە بۆ ئەوەی تۆیەکی گەشبین دروست ببێت، بەڵام کاتێکیش کە ھەڵە دەکەیت زوو ھەڵمەچۆ و دان بە ھەڵە و تاوانەکەتدا بنێ. مەرج نیە ھەمیشە ڕاست و لەسەر حەق بیت، ھەندێکجار بەھۆی ڕژێنێکەوە تۆ ھەموو ھەڵچوون و توڕەیت دەردەبڕیت و نازانی پارچەی ئەو توڕەییە بەر کێ دەکەوێت و کێ بریندار دەکات تۆ بەھێزی کاتێک لە ناخۆشترین و سەختترین دۆخدا نەرم و نیانیت و ھەڵناچیت، نەک ئەوەی لەشت چەند ماسولکەی دەرچووە و دەتوانیت چەند قورسایی بەرز بکەیتەوە گەر زوو نەرم و نیانیم لەدەستدا چی؟ کەسانی ڕاستت لە دەور کەم دەبنەوە و دوژمن بۆ خۆت زیاد دەکەیت، لە زۆر شوێن جێگات نابێتەوە و حەز بە بوونت ناکەن، خاڵی لاوازت زوو دەدەیت بە دەستەوە و زوو توڕە دەکرێیت و زوو بەکار دەھێنرێیت، لە پێگە و کەسایەتیت کەم دەبێتەوە، ئازاری خەڵکی زیاتر دەدەیت و خەڵک زۆرتر و زیاتر بریندار دەکەیت، دڵت ڕەق و توند دەبێت، و بەزەیت کەم دەبێتەوە ئەی چار چییە؟ کاتێک کە نەرم و نیانی لە دەست دەدەیت ھەوڵ بدە کە بە تەنیا بمێنیتەوە تا ئارام دەبیتەوە، ئاو زیاتر بخۆرەوە، زۆر قسە مەکە، نزا بکە و بپاڕێرەوە زیاتر، پیاسەیەکی تەنیا بکە، داوای لێخۆشبوون بکە لە خوا و بەندەکەی، بڕۆ ناو سروشت، دان بە ھەڵتدا بنێ و لەلات ئاسایی بێت داوای لێبوردن کردن نەرم و نیانی کلیلی سەرکەوتنتە، کلیلی کەسایەتییەکی بەھێزتە، کلیلی خۆ پێشخستنتە، و کلیلێکە کە زۆر دەرگای کێشە دادەخات و دەرگای چارەسەر دەکاتەوە ھۆکار چییە نەرم و نیانیت لە دەست دەدەیت؟ خەڵکە؟ شتە؟ کارە؟ پارەیە؟ قسەیە؟ چیتر؟ ئایا ھیچیان ئەوە ئەھێنێت کەسایەتیتی لەسەر دابنێیت؟ ئەی کەواتە بۆ نەرم و نیان نابیت و ڕەفتارەکانت ڕێک ناکەیتەوە؟ گەر کەسێکی نەرم و نیانیشی ئەوە ھەوڵی زیاتر بدە، دڵنیابە کە قەت زەرەری لێ ناکەیت (at Sulaymaniyah, Kurdistan) https://www.instagram.com/p/CqV5Tqlsr7A/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
مەرج نیە لە ھەموو ئیشێک سەر دەرکردە و سەرکەوتوو بیت مەرج نیە وەک ھاوڕێ و خزم و کەسەکانی کە دەیناسیت دەستت بۆ خۆڵ برد و ببێت بە ئاڵتوون، مەرجیش نیە وەک ئەوان بەبێ شکست بگەیت بە ھەموو شت و سەر بکەویت. ھەندێک ھەن شانسیان لە ھەندێکی تر زیاترە و ئەوەش خودا دەیدات بە بەندەکانی بەڵام دەستکەوتێکی زۆر گرنگ ھەیە کە قەت لێی پەشیمان نابیتەوە و زەرەری لێناکەیت، ئەویش خۆ گونجاندنە؛ ئیتر لەگەڵ خەڵکە یان کارە یان شوێنە یان دۆخە. دەکرێت لەسەر کارێک چەند جارێک دەر بکرێیت، دەکرێت لە دڵی کەسێکدا چەند جارێک ڕەفز بکرێیتەوە، دەکرێت لە شوێنێک چەند جارێک شکست بخۆیت؛ بەڵام خۆ ھەمووان وەک تۆ نین و ئەو ھەڵانەی ژیانت کە تۆ نایانبینیت کەسانێکی تر زۆر بە ئاسانی دەتوانن ئەو برینانە دەستنیشان بکەن. لەلات عەیب نەبێت لە یەکێکی خاوەن ئەزموون داوای ھاوکاری و یارمەتی بکەیت بەڵکو ڕێگا ڕاستەکانت نیشان بدات بەڵام ئەوەش نا کە بۆ ھەموو شت خۆت پاڵی لێبدەیتەوە و پشت بەو ببەستیت. خودا حەزی بەو کەسانەیە و سەریاندەخات کە ھەوڵ دەدەن و خۆیان لەگەڵ چواردەوریان دەگونجێنن با تۆ شاز نەبیت لەناو ھەموواندا چونکە زوو جێگاکەت ون دەکەیت و بێ ھیوا دەسوڕێیتەوە، ھەندێک ڕێگا چارە ھەن کە لە تۆوە دوورن بەڵام لە خەڵکی ترەوە زۆر نزیکن، بۆیە لێیان بپرسە و ھاوکارییان لێوەربگرە ھیچ دۆخێک بۆ ئەبەد نە بە خۆشی و نە بە ناخۆشی نامێننەوە بەبێ گۆڕانکاری؛ ھەموو کەس و شت و دۆخێک گۆڕانکارییان بەسەردا دێت؛ گەر تۆ لەگەڵیان خۆت نەگونجێنیت و خۆت پێش نەخەیت ئەوە لە شوێنی خۆت دەمێنیتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ بۆ دواوە دەگەڕێیتەوە. لەم سەردەمە وەستان واتە دواکەوتن چونکە دواتر فریای ئەو خێراییە ناکەویت خۆ گونجاندنت زیرەکترین شتە کە بیکەیت لە ئێستادا، چونکە گەر چارەیەکی ترت ھەیە کەواتە بۆ تاوەک ئێستا لەسەر ئەم بابەتە ماویتەتەوە. ئەویش زیرەکی و بەھرەی ئەوێت بۆ ئەوەی بەسەر دۆخێکدا زاڵببیت، گەر نا لەگەڵی بڕۆ تا ئەو کاتەی دەتوانیت لێیببەیتەوە و سەرکەویت بەسەریدا ڕاستە ژیان دەرفەتە، بەڵام ئەو دەرفەتانەش ھەمیشە بە ھەڕەمەکی نایەنە پێشەوە، دەبێت گونجاو بیت تاوەک یەخەت بگرێت و بتکات بە خاوەن دەستکەوت. نموونەی خۆگونجاندن زۆرن، تۆ دەتوانیت چەند دانەیەکیان لەسەر خۆت تاقیبکەیتەوە خۆ گونجاندن چیم فێر ئەکات؟ ئارامگرتن و ڕازی بوون، ھەوڵدان و کۆڵنەدان، کۆشش و ھیلاک بوون، ناسینەوەی خەڵک و چواردەور، شیکاری کردنی دۆخ، پرسیار کردن و خوێندنەوە، فێربوون و خاکی بوون، تەحەمول کردنی دۆخی سەخت، چێژ بینین لە ھەنگاوەکان نەک تەنھا دەستکەوت خۆم نەگونجێنم چی؟ دەستبەردار بوون ئەی تۆ؟ (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/CqTaHZIMsMe/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
خاڵی لاوازت ئاسانترین شتە بۆ ئەوەی تۆی پێبگیرێت و توڕەت بکرێت گەر لە داخلی ژیابێتیت یان لەسەر کاری ئەوە زۆر جوانتر لەم خاڵە تێدەگەیت، بەڵام مەرج نیە کە وا نەبوو کەواتە بۆ تۆ نیە ئەم خاڵە. ھەر کەسێکی و لە ھەر شوێنێکی ئەوە تۆ کۆمەڵە خاڵێکی لاوازت ھەیە کە زۆر زوو پێیان ئیزعاج دەبیت و توڕەت دەکەن. گرنگی لەوەدایە کە ئەو خاڵە لاوازانە نەدرکێنیت یان گەر درکاندیشت دواتر پێیان توڕە نەبیت کە بەرانبەرت بەکارھێنرانەوە گەر تۆش وەک بەرانبەر بوویت کەواتە ھیچ جیاوازییەکتان نابینم، بەڵکو زیرەکی و ئارامگری تۆ لەوەدایە کاتێک بەرانبەرەکەت دژت وەستایەوە و توڕەی کردیت تۆ ئاگات لە خۆت بێت و وەک ئەو نەبیت و دژی نەوەستیتەوە و توڕەی نەکەیتەوە دەتوانیت یەک دووجارێک بە ئاماژە بە بەرانبەرەکەت بڵێی کە ئەو جۆرە قسە و ھەڵسوکەوتە نەکات چونکە حەزت لێی نیە؛ گەر دووبارەش کرایەوە ھیچ پێویست بە ھەڵچوون و دژایەتی کردن و توڕەبوون ناکات، زۆر بە ئاسانی لێ دوور بکەوەرەوە ئاگاداری خۆت بە و مرۆڤەکانی چواردەورت بناسەرەوە، چونکە گەر ھەموو برادەر و چواردەورت خراپ بوون کەواتە ھەڵەیەک لە تۆدا ھەیە، ناکرێت ھەموو کەسی دەوروبەرت خراپ بن و تۆ باش و ڕاست بیت ھەموو مرۆڤێک کۆمەڵە خاڵ و خووەیەکی ھەیە کە قابیلی گۆڕان و چاک کردنە، گەر خۆت بناسیت و ئاگاداری مامەڵە و ڕەفتاری خۆت بیت ئەوە زۆر بە ئاسانی خاڵە لاواز و خووە ناشرینەکانت دەستنیشان دەکەیت و دەیاندۆزیتەوە. دواتر، دەتوانیت کۆمەڵە ڕێگایەکی جیاواز تاقیبکەیتەوە بۆ ئەوەی خاڵی لاواز و خووە خراپەکانت دەستنیشان بکەیت و بیانگۆڕیت بۆ خاڵی بەھێز و خووی باش ھەر کاتێک توڕە بوویت و خاڵی لاوازی خۆتت درکاند لەلای ھەموو کەس و بە تایبەت کەسانی ھەڵە، ئەوە زۆر بە ئاسانی بەکاردەھێنرێیتەوە و دەکرێت بە چەکێک کە ھەر کاتێک بیانەوێت لە دژت بەکاری دەھێنن و داواکارییەکانیان لەسەرت زیاد دەبێت و ناچارت دەکەن بە کردنی شتێک کە نە ئارەزووتە و نە حەزت لێیەتی لەسەردەمێکدا دەژیت، تاوەک ئاگاداری خۆت بیت و تاوەک خۆت ڕابگریت ھێشتا کەمە، تاوەک ڕەفتار و ھەڵسوکەوتت لەگەڵ خەڵک سنووردار بکەیت کەمە، تاوەک بەشێکی کەمی خۆت نیشانی خەڵک بدەیت و زۆرینەی شتەکانی ژیانت بە نھێنی بھێڵیتەوە کەمە، تاوەک پشتوێنی ھاوڕێیەتیت بچووکتر بکەیتەوە کەمە، تاوەک کەمتر زانیاری ژیانی خۆت بدەیت بە کەسانی تر و بڵاویبکەیتەوە کەمە گەر ئاگاداری خۆم نەبووم و وتم کە خاڵی لاوازم نیە چی؟ کەسانێک بە دیارمەوە دادەنیشن و بە دوای بچووکترین ھەڵە ئەگەڕێن لە ژیانمدا تاوەک گەورەی بکەن ئاگاداربوونی خۆم لە زۆر کێشە سەرم دەپارێزێت (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/CqQ1vWxsGvs/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
براوەی سەرەتا و کۆتایی گەشبینییە دەزانیت گەشبینی و ئەرێنی بوون چی نیعمەتێکە؟ ھۆکار زۆرن بۆ دەستبەرداربوون و خەم خواردن، ھۆکار زۆرن بۆ کۆڵدان و وازھێنان، ھۆکار زۆرن بۆ خەم خواردن و خەفەت، ھۆکار زۆرن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی واز بھێنیت بەڵام گەشبینی وات لێ دەکات کە ھەموو ئەوانە لە خۆتدا پێچەوانە بکەیتەوە و ڕازی ببیت بەو دۆخەی کە تێیدای گەشبین بوونت ھاوکارێکی باشە بۆ ڕەوینەوەی خەمەکانت و قبوڵکردنی دۆخەکان و قەلەق نەبوونت ھەرچەندە کێشەش بێتە سەر ڕێگات؛ بەھۆی گەشبینیت لەگەڵ خەڵک دەکەویتە پێشبڕکێ و ھەمیشە ھەوڵی بردنەوە دەدەیت گەر دۆڕانیشت دیسانەوە خۆت ھەڵدەستێنیتەوە و دەکەویتەوە پێشبڕکێ لەگەڵیاندا گەشبینیت چارەسەرە بۆ دڵە ڕاوکێ و ڕاڕایت، چونکە بە چاوێکی ئەرێنی و لە گۆشەنیگایەکی ڕوونەوە شتەکان دەبینیت ئەی گەر ڕەشبین بیت چی؟ ڕۆژت لێدەڕوات و ھیچ بە ھیچ ناکەیت، دڵتەنگی ڕۆژ و مانگت وێران دەکات، توشی زۆر نەخۆشی جیاواز دەبیت، دەروونییەن تێک دەشکێیت و خۆتت بۆ دروست ناکرێت، بەغیلیت زیاد دەکات و حەسوودی لە ناختدا چەکەرە دەکات، دڵتەنگ دەبیت بە دەستکەوتی خەڵک و لە خۆت و چواردەور بێزار دەبیت، بچووکترین کێشەت لێ گەورە دەبێت و بۆت چارە ناکرێت، واز لە ھەموو کارێک دەھێنیت و ھەموو شت دەبێت بە بار گرانی و قورسی لەسەر ژیانت، دانی خێر بە ھیچ دۆخ و شتێکدا نانێیت ئەی بۆچی گەشبینی؟ ھاوکارتە لە بەرەو پێشچوون و چارەسەری کێشەکان دەکەیت زۆر بە ئاسانی، ڕۆحی ھاوکاریت زیاد دەبێت، ھەمیشە پێدەکەنیت و زەردەخەنە لەسەر لێوتە، ھەموو دۆخێک قبوڵ دەکەیت، پاساو و بیانو تەرک دەکەیت و چارەسەر لە کێشەدا دەدۆزیتەوە، شتەکانی ژیانت قورس ناکەیت و ھەموو دۆخێکت لەلا ئاسان دەبێت و قبوڵی دەکەیت زۆرێک لە ئێمە بە دەم گەشبین و بە بیر و کردەوە ڕەشبینین، بۆیە ڕەنگی نەداوەتەوە لە ژیانماندا و بەرگەی بچووکترین دۆخی سەخت ناگرین. گەر بە گەشبینی لە شتەکان بڕوانین ئەو کات دەزانین کە ھەموو کارێک سەرکەوتن تێیدا مسۆگەرە گەر بەردەوامی و ئارامیمان تێیدا ھەبێت و بە ئەرێنی بڕوانینە کۆتاییەکەی ھۆکارێک بنووسە کە بۆچی ڕەشبینی؟ دەی ئێستا بیر لە گەشبینییەکەی بکەرەوە ھەموو دۆخێک کاتییە و ھیچ دۆخێک ئەوە ناھێنێت تەمەن و جوانیتی لەسەر دابنێیت؛ ئەی کەوایە بۆ ئەم تەمەنە بە خەم و خەفەت و ڕەشبینی تەواو ئەکەیت؟ کەس نیە دۆخی لە تۆ سەختتر و ناڕەحەتتر؟ ژیانت ناخۆشترینە؟ کەمێک گەشبینتر بیر بکەیتەوە زۆر لە ئێستا خۆشتری ئەکەیت. خۆشی ژیانت پەیوەندی بە جوان بیرکردنەوەتەوەیە. گەر جوان بیرت کردەوە گەشبین دەبیت، گەر گەشبین بوویت ژیانت جوان و خۆش دەبێت (at Sulaymaniyah, Kurdistan) https://www.instagram.com/p/CqOLNi9sPbm/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
باوەڕبوونت بە کارەکەت سەرکەوتووت دەکات دەست مەکە بە ھیچ کارێک و بۆ خاتر و لەبەر خاتری ھیچ کەسێک ھیچ کارێک مەکە تاوەک باوەڕی تەواوت پێی دەبێت بەھۆی باوەڕبوونی تەواوت بە ھەر کارێک وات لێ دەکات کە بیبەیتەوە، نەک ئەوەی دەست بکەیت بە کارەکە و وەک وابێت کە بە زۆر بیکەیت چونکە ئەو کات ھیچ خۆشەویستییەکت بۆی نابێت؛ نەبوونی خۆشەویستیش بۆ ھەر کارێک کە دەستت داوەتێ دەبێتە ھۆی زوو بێزاربوون و واز لێھێنانی و لە کۆتایشدا بێت ھەر دەست��ەرداری دەبیت بۆ دەبێت کارێک بکەیت بۆ خاتری من و ئەو و لە کاتێکدا خۆت ھیچ حەزت پێی نیە؟ بۆ ئەوەی لەبەرچاومان دەربکەویت و پێت بڵێین کە چەند کەسێکی خۆ نەویست و جدییە؟ دەی ھەڵەیت گەر وا بیر بکەیتەوە چونکە لەلای ئێمە بۆ ماوەیەک گرنگە و بۆ خۆت بۆ ھەمیشە لەسەر دڵت دەبێت بە گرێ و تەواوی ژیانت لە کۆڵت نابێتەوە باوەڕت بەو کارە ھەبێت کە دەیکەیت، گەر باوەڕت پێی نیە کەواتە وازی لێبھێنە و دەست بدە کارێک کە لەگەڵ حەز و ئارەزووت دەگونجێت دەکرێت ئەو کارە پارەیەکی باشت بۆ بھێنێت و بژێوی ژیانت بۆ فەراھەم بکات و ماوەیەک دڵخۆشت بکات و خۆشگوزەران بژیت، بەڵام ئایا تەنھا خۆشبەختییەکی کاتی و ژیانێکی شایستە بۆ کاتێکی دیاریکراو بەسە بۆ ئەوەی ھەموو ژیانت خۆش بژیت؟ ئایا دڵنیای لەوەی کە دوو ڕۆژی تر تەمەنت سەرکەوت پەشیمان نابیتەوە؟ ئایا دڵنیای حەز و ئارەزوو بە قەد داھات گرنگ نیە؟ گەر واشبێت ھێشتا بۆ من کارێک کە خۆم باوەڕم پێیەتی و داھاتێکی کەمی ھەیە زۆر دڵخۆشترم دەکات لەوەی کە کارێک داھاتێکی باشی ھەیە و باوەڕم پێی نیە باوەڕبوونت بە ھەر کارێک فێری بەردەوامیت دەکات، فێری ھەوڵدانت دەکات، فێری خۆڕاگریت دەکات، فێری وانەی نوێ و زانیاری زۆرت دەکات، فێری متمانە بەخۆبوونت دەکات بەڵام کە باوەڕت بە کارێک نەبوو و کردت فێری خۆ دزینەوە ئەبیت، فێری پشتگوێخستن ئەبیت، فێری کات بەفیڕۆدان ئەبیت، فێری لەکۆڵکردنەوە ئەبیت، فێری ئیھمالی ئەبیت، فێری بیانوو ھێنانەوە ئەبیت، فێری درۆکردن لەگەڵ خۆت و بەرانبەر ئەبیت ئێستاش درەنگ نیە گەر ئەو کارەی باوەڕت پێی نیە و بۆ خاتری کەسێک و شتێک دەیکەیت وازی لێبھێنیت تا زووە قازانجی لە زیانی زیاترە، بەڵام کە دواتر تێیدا قوڵبوویتەوە ئەوە زیانەکانی لە قازانجی زیاتر دەبێت بە باوەڕەوە کارەکەت بکە بۆ ئەوەی تێیدا پێشبکەویت، نەک بە ناچاری بیکەیت و کەسایەتیتی لەسەر دابنێیت باوەڕبوونت بەو کارەی دەیکەیت تۆیەکی بەھێز و خۆڕاگر دروست دەکات و پێشت دەخات لە کارەکەتدا و بەرز دەبیتەوە باوەڕ دروست بکە بە خۆت و کارەکەت پێش دەستپێکردن (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/CqLlgl0M3H0/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
مەرج نیە ھەمیشە سوور بوون و پێداگری ھەڵە بن سووربوونت لەسەر شتێک و پێداگریبوونت دەتگەیەنێت بە زۆر وەڵام و لە زۆر دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی ڕۆح و دڵ و بیرت دەڕەوێنێتەوە بەھۆی پێداگریتەوەیە کە ھەستی بەردەوام بوونت زیاد دەکات و لەسەر بابەتێک دەتھێڵێتەوە گەر چەندەھا ڕێگاش بگۆڕیت تاوەک وەڵامێکی ڕاست و دروستت دەست دەکەوێت و ئامانجەکەی پێشت لەلا ڕوون دەبێت کێ وتوویەتی کە ھەمیشە پێداگریت ھەڵەیە؟ ڕاستە لەلای کەسانێک ھەڵەیە کە دەیانەوێت زوو دەستبەرداری وەڵامەکەی ببیت و واز لە پرسیارەکانت بھێنیت چونکە لەلای ئەوان وایە کە ئەو شتانە کۆمەڵە پرسیارێکی بێمانان و ئەو ھەوڵانەی تۆ ناتگەیەنێت بە ھیچ؛ بەڵام خۆ ئەوە ھەڵەکەیە. سووربوونت و پێداگریت دەتگەیەنێت بە ھەموو وەڵامێک گەر لە نیوەیدا دەستبەرداری نەبیت و کۆڵنەدەیت پێداگریبوونت لەسەر ئەو شتەی کە باوەڕی تەواوت پێیەتی فێری ئارامگرتنت دەکات و فێری ھەوڵت دەکات کە واز لە ھیچ کارێک نەھێنیت تا دەگەیتە وەڵامەکەی یان ئەنجامەکەی بەڵام وریابە و بزانە لە کەی و لە کوێ و لەگەڵ کێ پێداگر دەبیت و سوور دەبیت کاتێک کە دڵنیایی تەواوت نیە و زانیاری تەواوت پێنیە لەو کاتەدا پێداگریت ھەڵەیە و بەرەو کێشە ڕاتدەکێشێت، بۆیە پێش پێداگری دڵنیا بەرەوە و زانیاری تەواو کۆ بکەرەوە نەک ھەڕەمەکی بکەویتە ناوی چونکە دواتر دەکەویتە چاڵێکی قوڕاوییەوە و گەر لێشی دەرباز ببیت ھەموو گیانتی قوڕاوی و پیس کردووە پێداگر مەبە لە قسە و باسێک کە زانیاری تەواوت نیە یان زانیارییەکانت ھەڵەن، پێداگری مەکە کاتێک کەسێک ھەڵەیەکت بۆ ڕاست دەکاتەوە و تۆ ھەر خۆتت پێڕاست بێت، پێداگری مەکە کاتێک کەوتوویتەتە کێشەیەکەوە و پێتوایە کە ئەوە کێشە نیە، پێداگری مەکە کاتێک زانیاری ڕاستت لە بارەیەوە نیە، پێداگری لەسەر شتێک مەکە کە سوور دەزانیت دەدۆڕێیت تێیدا و دەرچوون لێی زەحمەت یان مەحاڵە بەڵام پێداگر بە کاتێک کە مافی خۆتە و دەتەوێت داوای بکەیت، پێداگر بە کاتێک کە ھەڵە نیت و بە ھەڵە دەبینرێیت، پێداگر بە لە خەون و ئامانج و ھیواکانت کە بۆ خۆتت داناوە، پێداگر بە لە یارمەتیدان و باشبوون و ھاوکاری کردنی خەڵکانی تر، پێداگر بە لە بڵاوکردنەوەی ڕاستی و حەق، پێداگر بە لەسەر دین و ئەخلاق و بەھا و ڕەوشت و ھەموو بابەتەکانی تر کە ڕاستن و لەگەڵ کۆمەڵگەتدا ھەمان بەھایان ھەیە پێداگریش ھونەرە و بە ھەڕەمەکی دروست نابێت بەڵکو بە کۆکردنەوەی زانیاری زۆر چڕ و ورد دروست دەبێت بە ھیوای سووربوونت لەسەر خەون و ئامانجەکانت تا دەگەیت بە دەستکەوت و ئەنجام (at Sulaymaniyah, Kurdistan) https://www.instagram.com/p/CqJGYZFMIio/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
ئەم ھەموو خۆشییەت پیرۆز گەر ڕەمەزان بێت یان بەھار بێت یان نەورۆز بێت، من ھەموویت پێکەوە لێ پیرۆز ئەکەم ھەمیشە لە خۆشی و دڵخۆشیدا بیت و لەو پەڕی خۆشبەختی بتبینم (at Sulaymaniyah, Kurdistan) https://www.instagram.com/p/CqGjsiwM3Tz/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
سەرکەوتنت لە ھەر کارێک و بوون بە کارسازێکی لێھاتوو پەیوەندی بە بەختەوە نیە زۆرێک بەختێکی زۆر باشیان ھەیە و کارسازێکی زۆر خراپن بەخت دەخولقێت و ملی ئەو کەسانە دەگرێت کە ھەوڵ دەدەن و ناوەستن لە خۆ پێشخستن گەر ئارەزووی بوون بە کارسازێکی باشت ھەیە، سەرەتا فێری زمانی دووەم و زمانێکی تر ببە، چونکە بە یەک زمان فریای پێشکەوتنەکان ناکەویت بوون بە کارسازێکی باش بەرانبەر ھەڵخەڵەتاندن نیە بەڵکو قەناعەت پێکردنیانە. ناکرێت خۆت بەرھەمێکت ھەبێت و متمانەت بە بەرھەمەکەت نەبێت و ھەوڵی ئەوە بدەیت کە خەڵک متمانەی پێبکات بەرھەمەکەت لە خۆت و ژیانتدا تاقیبکەرەوە پێش ئەوەی لەسەر خەڵک بیکەیت بە وانە و لەسەر خەڵکی تاقیبکەیتەوە کارسازێکی باش ھەر ئەوە نیە کە پارەیەکی باشت بێتە دەست و قازانجێکی باش بکەیت بەڵکو ئەوەیە کە چەندە زمان شیرین و زمان پاراویت، چەندە ھەوڵی خۆ پێشخستن و خۆ سەرخستن دەدەیت، چەندە باشی لە زمانی تردا و دەخوێنیتەوە ڕۆژانە، چەندە دەتوانیت کار لەسەر بیرکردنەوەی خەڵک بکەیت و داواکارییەکانیان بزانیت، چەندە کار لەسەر بەھاکان دەکەیت زیاتر لە نرخی قازانج، چەندە کار لەسەر چارەسەر دەکەیت نەک کێشە دروست کردن، چەندە کار لەسەر قایل کردن و ھونەری فرۆشتن دەکەیت نەک تەنھا لەکۆڵکردنەوە و ساغ کردنەوە بۆ ئەوەی وانەیەکی دروست فێری بەرانبەر بکەیت و فێری قازانج و دەستکەوتیان بکەیت، سەرەتا نیشانیان بدە تۆ کێیت و بوویت بە خاوەنی چی لەو کارسازییەی دەستت داوەتێ کەمێکیش ئارامت ھەبێت خراپ نیە، چونکە مەرج نیە لەگەڵ یەکەم ھەنگاوی دەستپێکردنت بگەیت بە لوتکە. ئەکرێت تەمەنێکی زۆر لە ھەوڵ و تێکۆشان و کۆڵنەدان بیت تاوەک ڕۆژ و کاتی خۆت دێت و کارەکەت بڵاو دەبێتەوە بێ ئەوەی خۆشت بیزانیت کارسازێکی باش، خوێنەرێکی باشە؛ چونکە بە خوێندنەوە ھەموو ئەو گرێیانە دەکەیتەوە کە بوونتە بەربەست لە پێش پێشکەوتنی کارەکەت تۆ خۆت بە تەنھا دەتوانیت بگەیت بە ھەموو شت و پێویستت بە یارمەتی کەس نابێت گەر وزە و ورەت ھەبێت. ھەوڵ بدە چونکە ئەوەی گەشتووشە ھەر بە ھەوڵ گەشتووە. کە ئەو بتوانێت، تۆ بۆ ناتوانیت؟ پشت بە خۆت ببەستە، خۆت باشترین و لێزانترین مامۆستای بۆ خۆت گەر تەنھا لە خۆت و داواکارییەکانت تێبگەیت ھەر کارێکیش دوای ماوەیەکی زۆر نەگەشتی بە ھیچ و ھەر لە شوێنی خۆت بوویت؛ کەواتە یان کارەکە کاری تۆ نیە یان ڕێگاکەت بە ھەڵە ھەڵبژاردووە؛ چونکە نابێت بە درێژایی ساڵانێکی زۆر لە ھەمان ئاست و پلەیا بمێنیتەوە بەبێ خۆ پێشخستن و پێشکەوتن و بەرزبوونەوە. یان کارەکەت بگۆڕە یان ڕێگاکەت حەز و خۆشەویستی بۆ کارەکەت دروست بکە (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/CqD9rN-szu-/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
کە خۆشیان نەویستیت، وا مەزانە ھەڵەیت ھەندێک دەستکەوت و سەرکەوتنەکانتی خۆشناوێت ھەندێکی تر ھاوکاری و یارمەتییەکانتی خۆشناوێت ھەندێکی تریان دڵخۆشی و پێکەنینەکانتی خۆشناوێت ھەندێکی تر ھیچ شتێکی تۆی خۆشناوێت عەیب و عارەکانت نەبێت تۆی خۆشدەوێت کە شکستخواردووی، دڵتەنگ و بێتاقەتی، دڵبریندار و بێ ھیوای، لە کێشە و چەرمە سەریدای مەرج نیە ئەوەی خۆشی نەویستی ھۆکار ئەوە بێت کە دڵیت شکاندووە یان عەیب و عارێکت ھەبێت؛ بەڵکو ئەوەیە کە تایبەتمەندی و خەسڵەتی وەھات ھەیە کە لەودا وجودی نیە و بوونی نیە تۆ کە زۆر تایبەتی بۆیە لە دڵی زۆرێکدا جێگات نابێتەوە و ھەندێک حەز بە بوونت ناکات من ڕق بڵاوناکەمەوە، بەڵام تاوەک سەر ئێسقان لە دژی ڕقم و بە جۆرێک ئەوەی ڕق لە دڵ بێت دەیشکێنم کە ھیچکات خۆی بۆ دروست نەکرێتەوە. نە بە قسە و نە بە کردار بەرانبەری نایشکێنم، بەڵکو ھێندە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانمی پێنیشان دەدەم و دڵخۆشی خۆمی بۆ دەردەبڕم کە لەگەڵ ھەر ناو ھێنانێک و بینینێکم ھێندەی تر ڕۆ بچێت و دڵتەنگ بێت خودایە کە خالقی ھەموو بونەوەرە، ھەمووان باوەڕیان پێی نیە و خۆشیانناوێت. ئیتر تۆ چۆن ئەتەوێت ھەمووان باوەڕ بە تۆ بکەن و خۆشیان بوێیت دڵتەنگ مەبە کە بەرانبەر قبوڵی نەکردی، گەر خەتا و ناھەقی لە تۆوە نەبوو، کەواتە بەھۆی خەسڵەت و خاسیەتەکانتەوەیە ھیوام ھەمیشە دڵخۆشیتە پێمان بڵێ کە بۆچی دەبێت کەسێک خۆشی نەوێیت لە کاتێکدا تۆ زۆر باشی بۆی؟ کۆمێنتی خۆت بنووسە وە تکایە، یەکێک مەبە ھیچکات لەو کەسانەی کە ڕق لە دڵ ھەڵبگرن و ڕق بڵاوبکەنەوە بەڵکو لە دژیان بووەستە (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/Cp-3LwzM5IU/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
زۆرن ئەوانەی خۆیان دەردەخەن کە لێشیان دەپرسیت، دەڵێن ئازادییە و سەربەستین منیش لەگەڵ ئازادی و سەربەستیم، بەڵام لەسەر حسابی کەس و شتی تر نا لەگەڵ ئازادی و سەربەستییەک نیم کە نمایشی خودی تێدا بێت و بگاتە ئاستی لوت بەرزی لەگەڵ سەربەستی و ئازادییەک نیم کە بەھاکانی تێدا پەرت ببێت و لەناو بچێت ئازادی و سەربەستی ئەوەیە کە سادە و خاکی بیت، کە ھاوکار و ڕووخۆش بیت، کە ھەستی بەرانبەر ڕابگریت، کە شتێک نەکەیت ببێتە ھۆی لەناوچوونت یان لەکەدارکردنی خەڵک، کە ناوت بە خراپە نەڕوات و ھەڵسوکەوتت نەبێتە ھۆی ناوزڕاندنی خۆت و خێزانەکەت، کە خۆت نمایش نەکەیت بۆ ئەوەی زوو دەربکەویت و ببیتە سەردێڕ و باس و قسەی خەڵک و ناو مەجلیس ئەو کەسایەتی و بەھایانەی کە بە تەواوی ژیانت کۆی دەکەیتەوە، دەکرێت لە شوێن و کات و باس و لەگەڵ کەسێک ھەمووی لەناو بدەیت و بیدۆڕێنیت، کە دواتر نەتوانیت بە ھەموو ژیانت پەیدای بکەیتەوە بەھا لەلای تۆ چی دەگەیەنێت؟ لەگەڵم بەشدار بە و بەشی بکە تەنھا خوێنەرێکی ئازیز مەبە، بەڵکو سوودمەندێکی بە پیت بە یەک پارچە ❤ی (at پێنجوێن) https://www.instagram.com/p/Cp5hERYM47u/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
زۆرن ئەوانەی ئازاری خۆیان دەدەن لەبەر خاتری بەرانبەر دڵی خۆیان دەشکێنن و خراپن لەگەڵ خۆیاندا و دڵ ڕەقن بەرانبەر بە خۆیان، تەنھا بۆ ئەوەی باش و چاک دەربکەون لە پێش چاوی بەرانبەرەکەیان ئەبێت کێ بێت شایستە و شایەنی ئەوەی لەگەڵ خۆمان خراپ بین بۆ ئەوەی بۆ ئەو باش بین؟ کەسێک کە منی بوێت، بەو شێوەیە منی قبوڵە کە ھەم و بێتاقەت و بێزار نابێت لێم بەو جۆرەی ھەم، چونکە ھەر بەو جۆرە بووم کە لێم نزیک بووەوە و قبوڵی کردم؛ ئیتر ئێستا بۆ سزا و ئازاری خۆم بدەم بۆ خاتری کەس و شتێک گەورەترین خراپە کە بەرانبەر خۆتی بکەیت، دڵڕەق بوونتە بەرانبەر بە خۆت و خراپ بوونتە لەگەڵ خۆت دەکرێت بپرسیت چۆن دڵ ڕەق دەبم و چۆن خراپ دەبم لەگەڵ خۆم؟ ئەوەیە کە شتێک بکەیت لەبەر خاتری بەرانبەر و خۆت پێت خۆش نەبێت و بە دڵت نەبێت ئەوەیە کە باش بیت بۆ خەڵک و خراپ مامەڵەی خۆت بکەیت ئەوەیە کە بە دڵی خەڵک بکەیت و دڵی خۆت وەلا بنێیت ئەوەیە کە بۆ خەڵک بژیت و ژیانی خۆت فەرامۆش بکەیت ئەوەیە کە بۆ خەڵک خۆت دەربخەیت و خۆت نیشان بدەیت و لە ناخەوە سوتابیت ئەوەیە کە بۆ خەڵک دڵخۆشیت دەرببڕیت و لە ناخەوە خەمبار بیت دڵ ڕەق مەبە نە بەرانبەر بە خەڵک و نەش بەرانبەر بە خۆت، دڵ ڕەقی دەتکوژێنێتەوە و زوو پیرت دەکات و دەتکوژێت خراپ مەبە نە لەگەڵ خەڵک و نە لەگەڵ خۆشت، خراپ بوونت زیان بە کەس ناگەیەنێت لە خۆت زیاتر و سوود بە زۆرێک دەگەیەنێت خۆت نەبێت فێر بە ئازاری خۆت مەدە لە پێناو کەسی تر و بۆ کەس مەمرە، بۆ کەس ژیانت مەکە بە جەھەنەم، بۆ کەس گڕ لە خۆت و ژیانت بەر مەدە، بۆ کەس خۆت خەمبار مەکە، بۆ کەس ژیانی خۆت تاڵ مەکە و مەیشێوێنە، بۆ کەس ئازاری خۆت مەدە، بۆ کەس ژیانت مەشێوێنە، بۆ کەس دەستبەرداری خۆت و ژیانت مەبە، بۆ کەس مەبە قوربانی، بۆ کەس ھەتا دوایی و ھەموو شتە ئازار بەخش و زەرەرمەندەکان مەکە؛ چونکە ئەوەی ئەو شتەی لە تۆ بوێت کەواتە تۆی ھەر نەویستووە و تۆی بەکار ھێناوە ئێستا ژیانت ڕێک بخە، پێش ئەوەی کەسێک بێت و خۆیت لێبکات بە مامۆستا و لێزان و سەردار و ژیانت ڕێکبخات یەک پارچە ئازیزی (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/Cp0S6mEsPRG/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
تەمەنت چەندە؟ چەند لەو تەمەنەت ژیاویت؟ گرنگ نیە چەند ڕۆژ و مانگ و ساڵ دەژیت، گرنگ ئەوەیە چەند ڕۆژ لەو تەمەنەی ژیاویت فێربوویت و دڵخۆش بوویت ژمارەی تەمەن گرنگ نیە، ژمارەی ئەو کاتانەی ھەوڵتداوە و فێربوویت یان ئەزموونت کردووە یان دەستکەوتت ھەبووە گرنگە؛ چونکە خەو و خواردن و کات بەفیڕۆدان و سەرقاڵ بوون بە شتی بێسوود و بێ بەھا و لاوەکی ھەژمار ناکرێت لە تەمەندا سەد ساڵ ژیانی بێ بەرھەم و بێ دەستکەوت چی سوودە؟ سەد ساڵ بەڕێکردنی تەمەن و چاوەڕوانی مەرگ چی سوودە؟ سەد ساڵ تەمەنی دوور لە دڵخۆشی و چێژ چی سوودە؟ ئێمە وا دەزانین تاوەک زۆرتر بژین خۆشترە و کاتێک پرسیاری تەمەنمان لێ دەکرێت یەکسەر ئەو ژمارەیە دەڵێین کە تەمەنمان پێیگەشتووە؛ بەڵام لە ڕاستیدا تەمەنمان تەنھا ئەو کاتانەی ھەژمار دەکرێت کە تێیدا دڵخۆش بووین، تێیدا چێژمان بینیوە، تێیدا خەڵکی باشمان ناسیوە و ئەزموونمان لە خەڵکی خراپەوە وەرگرتووە، تێیدا دەستکەوتێکمان بەدی ھێناوە، تێدا شکستێکمان خواردووە و وانەی لێوە فێربووین بۆ من خواردن و خەوتن پێویستی ژیانن و ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەژماری تەمەنەوە نیە؛ کات بە فیڕۆدان و سوود نەبینین لەو کۆمەڵە شتەی ڕۆژانە ئەیکەین و خشتێک ناخاتە نێو دیواری ژیانمان لە ژمارەی تەمەن ھەژماری ناکەم گەر تەمەنم ھەر چەند بێت، گرنگ ئەوەیە لەو ژمارە تەمەنە چەندی سوودم بینیوە، چەندم تیا ناسیوە، چەند دەستکەوتم بەدەستھێناوە، ھتد تۆش ڕاوبۆچوونی خۆت جێ بھێڵە (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/Cpsj1WcM-ES/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
خۆشەویستی بە وشە نیە، بەڵکو بە کردارە خۆشەویستی مەرج نیە ھەمیشە لە قسەدا ڕەنگ بداتەوە و بە زمان بوترێت، جوانترین خۆشەویستی دەربڕینە لە ھەڵسوکەوتەوە کەسێک گەر بە ڕاستی خۆشی بوێیت، نایەڵێت و ڕێگا بە خۆی نادات ھەمیشە و ھەموو کات ھەر تۆ دەستپێک بیت و خۆی دوا بخات کەسێک گەر تۆی خۆشبوێت تۆی وەک خۆت قبوڵە نەک ھەوڵی گۆڕینت بدات و تۆ لە قاڵبی خۆت بۆ قاڵبی ئەو بگۆڕێت ھەر جۆرە خۆشەویستییەک کە تۆ دەیزانیت و ناوت لێناوە و بۆ ھەر جۆرە پەیوەندییەک بەکاری دەھێنیت، پێویستە بزانیت کە قوربانی دەوێت بەڵام بە سنوور. ھەر خۆشەویستییەک لە سنوور لایدا و قوربانییەکان زیادی کرد کەواتە بەکار ھێنراویت زیاتر لەوەی خۆشویستراویت گەر بە ڕاستی خۆشبویسترێیت ئەی بۆچی دەبێت ئەو ھەموو ئازارە بچێژیت؟ ئایا ئەوە ڕێگا ڕاستەکەیە؟ ئایا ئەوەیە خۆشەویستییە ڕاستەکە کە تۆ بۆ ئەو دابڕزێیت و ئەویش داوکارییەکانی زیاتر ببێت؟ نا، نەخێر؛ ئەوە لە خۆشەویستی دەردەچێت و دەبێت بە کۆیلایەتی یان ھەر ناوێکی تری لێ دەنێیت کە بەکارھێنراویت من بەم جۆرە تێی دەگەم گەر کەسێک خۆشی بوێم، ئەوە دەبێت ئەویش بەشێک بێت لەو خۆشەویستییە و ھەموو شتەکانی ناوی؛ نەک من بسوتێم و ھەمیشە ھەوڵ بدەم و دەستپێشخەر بم و ئەویش لە دوورەوە تەنھا سەیر بکات و لە کاتی ھەڵەمدا ھەڵەکانم بۆ ڕاست بکاتەوە و من بم ھەمیشە ھەڵە کار و ئەو بێت ھەمیشە ڕاست خۆشەویستی بە وشە نیە و پێویستی بە درکاندن نیە گەر بە ڕاستت بێت، دەتوانیت بە کردەوە و ھەڵسوکەوتت گەر کۆمەڵە شتێک بن بیسەلمێنیت کە بەرامبەرت خۆشدەوێت بۆ نموونە: ئەم وێنەیە مامۆستا یادگار @yadgarfayeq گرتی بەبێ ئەوەی بیرم لێکردبێتەوە وێنەم بگیرێت یان پێی بڵێم؛ بەڵام کە بینی وێنەکە جوان دەردەچێت و پشتی وێنەکە سروشتێکی نازدارە، خۆی وتی بوەستە با وێنەیەکت بگرم ئەمەیە خۆشەویستی کە بەبێ ھیچ بەرانبەرێک کارێک بکەیت ئەمەیە خۆشەویستی کە ببەخشیت بەبێ ئەوەی چاوەڕوان بیت پێت ببەخشرێت ئەمەیە خۆشەویستی کە وەفا و پێزانینت بۆ کارەکەی ھەبێت گەر چی زۆریش سادە بێت ئەمەیە خۆشەویستی کە کاتێک دەزانیت شتێک ئەو دڵخۆش ئەکات بۆی بکەیت و بزانیت ھەست بەو دڵخۆشییەت ئەکات بەڵام بێمنەتی خۆشەویستی لەناو دەبات بوغز و کینە و ڕق و حەسوودی خۆشەویستی لەناو دەبات خۆبەزلزانی خۆشەویستی لەناو دەبات بێ وەفایی خۆشەویستی لەناو دەبات فەخر و شانازی و لوتبەرزی کردن بەسەریدا خۆشەویستی لەناو دەبات چاوەڕوانی خۆشەویستی لەناو دەبات ھەمیشە دەستپێشخەری خۆشەویستی لەناو دەبات پێوتن و دووبارە کردنەوەی ھەندێ شت بۆ چەند جارێک خۆشەویستی لەناو دەبات بەشداربە! (at Dukan, As Sulaymaniyah, Iraq) https://www.instagram.com/p/CpdOsIBslsw/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
تۆ ھەر چەند ھەوڵ بدەیت و چەند ھیلاک بیت بۆ خەڵک گرنگ نیە چونکە ئەوان بڕیار لەسەر ئەو ڕێگایانە نادەن بەڵکو تەنھا ئەنجامەکەت دەبینن گەر ئەنجامت نەبوو ھەموو ھەوڵەکانت کەڕەتی سفر ئەکەن و گەر ئەنجامت ھەبوو ئەوە بە دەستکەوت بۆت ھەژمار دەکەن کەواتە بە ئاسانی مەکەوە ژێر کاریگەری بەرامبەر و دەست لە کارەکەت ھەڵمەگرە تەنھا چونکە ئەو بە جۆرێکی تر دەتبینێت و بڕیارێکی جیاوازت لەسەر دەدات خەڵک سەربەستە چی بڕیارێک لەسەر تۆ دەدات بەڵام گرنگ تۆی نەکەویتە ژێر کاریگەری نەرێنی ئەوانەوە تۆ لەسەر بڕیاری خەڵک پەشیمان دەبیتەوە؟ تۆ دەکەویتە ژێر کاریگەری قسەی خەڵک؟ تۆ واز لە ئامانج و خەونەکانت دەھێنیت لەسەر بڕیار و قسەی خەڵک؟ بیرێک بکەرەوە بزانە چی سوودێکت کردووە، گەر ھیچ سوودێکی پێنەگەیاندووی کەواتە مەکەوە ژێر کاریگەرییە نەرێنییەکانیانەوە (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/CpX--nkMC_2/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
گەر سلایدەکانت خوێندبێتەوە، لە بابەتی ئەمشەو تێگەشتووی ئەمەوێت ئەمشەو ڕا و بۆچوونی تۆ بزانم لە دونیا بینینی خۆتەوە بەرامبەر قبوڵکردنی ڕا جیاوازەکانی بەرامبەر کۆمێنتی خۆت بەجێ بھێڵە و سوود بە خوێنەری کۆمێنتەکەت بگەیەنە (at Erbil) https://www.instagram.com/p/CpQiDk2snuF/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes
areenmuhammed · 1 year
Photo
Tumblr media
ئارام بژی ژیان ئەوە ناھێنێت ھێندە ڕاکە ڕاکی بۆ بکەیت دڵنیابە کە چێژ بینین لە ژیان بە پارەی زۆر و ڕاکردنی زۆر نیە بەڵکو تامکردنی شتە بچووکەکانە گەر ئارامیت دەوێت سەیری ژیانی خۆت بکە و لە ژیانی خەڵک بگەڕێ و وەرە دەرەوە لە سنوورەکانی ژیانیان چێژ لە نێو ژیانی خۆتە بۆیە لە ژیانی خۆتدا بیدۆزەرەوە، دڵنیابە کە لە ماڵی خزم و کەس و دراوسێکەت خۆشبەختی ژیانی خۆت نادۆزیتەوە ئارام بە، پەروەردگار لەگەڵ ئارامگراندایە (at سلێمانی،کوردستان) https://www.instagram.com/p/CpLNZq5Mir2/?igshid=NGJjMDIxMWI=
0 notes